بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز ئومیدی ڕایگەیاند: سەرجەم ٨٦١ هەزار و ٩٣٨ موسافیری هاووڵاتی ئێرانی و بیانی لە ڕێگەی تەرمیناڵە سنوورییەکانی باشماخی مەریوان و سەیرانبەندی بانەوە هاتوچۆیان کردووە کە لەو ڕێژەیە ٤٣٢ هەزار و ٥١٩ کەسیان موسافیری هاتوونەتە ناو خاکی ئێران و ٤٢٩ هەزار و ٤١٩ کەسیان لە سنوور پەڕیونەتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسەدا ٢٤ی هاتنەکان و لەسەدا ١٤ی چوونەکان بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو، وتی: لەو ماوەیەدا ٢٤ هەزار و ٥٣٠ ئۆتۆمبیلی سەواری و ١٨٣ هەزار و ٢٩٦ لۆریی هەڵگری کاڵا لە تەرمیناڵی سنووریی باشماخەوە هاتووچۆیان کردووە.
Your Comment